ئە مڕۆ پارێزگاری ورمێ و پارێزگاری هەولێر کۆدەبنەوە
ئه مڕۆ پارێزگاری ورمێ و پارێزگاری هەولێر کۆدەبنەوە
ئه مڕۆ یەکشەممە 2023.7.23، محمەد سادق معتەمدیان، پارێزگاری ئازربایجانی ڕۆژئاوا (ورمێ) بە یاوەری ژمارهیهک پهرلهمانتار و بهرپرسانی دیکەی وڵاتهكەی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەخاڵی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لەگەڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەیاوەری ژماریەکی دیکە لەبەڕێوەبەرە گشتییەکان لهسهر سێ تەوەری گرنگ کۆدەبێتەوە، کە یهكێک لهوانە هاتنی زیارەتکارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە بۆ کەربەلا و شوێنە پیرۆزەکانی دیکەی عێراق.
لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەیاندا جگە لە ڕێککەوتن سەبارەت بە کارەکانی كردنهوهی خاڵی سنووری سیدهكان كه لە ئێستادا لە قۆناغی تەواوبووندایە، پێداچوونەوە به ڕێككهوتنی نێوان هەولێر و ورمێ له بارهی جووڵە بازرگانییەکانی لەخاڵی سنووری تەمەرچین - حاجی ئۆمەران گفتوگۆی سهرهكی نێوان ههردوولا دهبێت.