لەسەر بودجەی پارێزگا دەستکرا بە پڕۆژەی دروستکردن و قیرتاوکردنی شەقامێکی 100 مەتری لەنێوان پێنجی حەسارۆکان و هەشتی حەسارۆکان
بە گوژمەی زیاتر لە (1 ملیار دینار) لەسەر بودجەی پارێزگا دەستکرا بە پڕۆژەی دروستکردن و قیرتاوکردنی شەقامێکی 100 مەتری لەنێوان پێنجی حەسارۆکان و هەشتی حەسارۆکان
بە گوژمەی (1 ملیار و 74 ملیۆن دینار) لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، دەستکرا بە پڕۆژەی دروستکردن و قیرتاوکردنی سایدێکی شەقامی 100 مەتری لە نێوان پێنجی حەسارۆکان و هەشتی حەسارۆکان بە درێژی (2کم) و لە ئێستادا کار لە لێدانی کربستۆن و فەرشکردنی چینی یەکەمی بە بەردی شکاو دەکرێت.
ئەم شەقامە کە شەقامێکی گرنگ و ستراتیژییە و لە ئایندەیەکی نزیکدا کارەکانی بەکۆتادێت، گەڕەکی پێنجی حەسارۆکان بە شەقامی سەرەکی هەولێر _ کۆیە و شەقامی 60 مەتری و هەشتی حەسارۆکان دەبەستێتەوە.