قوتابخانەیەکی 18 پۆلی لە گەڕەکی ژینی دارەتوو کرایەوە
بەگوژمەی زیاتر لە (2 ملیار دینار) قوتابخانەیەکی 18 پۆلی لە گەڕەکی ژینی دارەتوو کرایەوە
ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی 2023.7.29، بە ئامادەبوونی ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردە و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و مەسعود کارەش جێگری پارێزگاری هەولێرو بەرێوەبەری ناحیەی دارەتوو و بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەرى پەروەردەی دەشتی هەولێر و ژمارەیەك لێپرسراو و مامۆستایان و پەروەردەكاران، قوتابخانەیەکی 18 پۆلی لە گەڕەکی ژینی دارەتوو کرایەوە.
دوای کردنەوەی قوتابخانهكه، هەریەک لە وەزیری پەروەردە و پارێزگاری هەولێر یەکە یەکە ژوور و هۆڵەکانی خوێندنی قوتابیان و بەشەکانی تری قوتابخانەکەیان بەسەر کردەوە و لە نزیکەوە گوێبیستی ڕاو و پێشنیاری بەڕێوەبەر و مامۆستایان بوون.
لە وتەیەکیشدا پارێزگاری هەولێر وێرای پیرۆزبایی کردن لە دانیشتووانی ئەو گەڕەکە میللیە دووپاتیکردەوە کە لە بەرنامەکانی ئەجیندای سەرۆکی حکومەتی کوردستان ئاوڕدانەوە و قورسایی خستنە سەر گەرەکە هاوشێوەکانی هەولێری پایتەختە لە سەرجەم سێکتەرە خزمەتگوزارییەکان، بواری پەروەردەش یەکێکە لەو لایەنە گرنگانەی بە جیدی ئاوری لێ دراوەتەوە، چونکە پەیوەندی بە رۆشنفکر کردنی نەوەکانەوە هەیە تاوەکو وەك تاکێکی سوود بەخش خزمەتی ئایندەی زێدی خۆیان بکەن…
جێگەی باسە، ئەم قوتابخانەیە بەگوژمەی (2 ملیار و 100 ملیۆن دینار) لەلایەن کۆمپانیای ( هەپی لاند بۆ وەبەرهێنان )دروستکراوە.