یانەی هەولێر چاوی بڕیوەتە جامی پاڵەوانیەتەکە

یانەی هەولێر چاوی بڕیوەتە جامی پاڵەوانیەتەکە

بەر لەگەشت کردنیان بۆ شاری بەغدا بەمەبەستی ئەنجام دانی یاری پێش کۆتایی جامی عێڕاق بەرامبەر یانەی حدود کە بریارە لە رۆژی دووشەممە رێکەوتی 2023/7/31، ئەنجام بدرێ…
بۆ ئەم مەبەستە رۆژی شەممە، هەریەك لە (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر و ( مەسعود کارەش) جێگری پارێزگار و (نەبەز عەبدولحەمید) قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، و عەبدولواحید ئەحمەد سەرۆکی شارەوانی هەولێر، شاندی یانەی وەرزشی هەولێریان بەسەرکردەوە، لە وتەیەکدا پارێزگاری هەولێر وێرای دەستخۆشی کردن لە سەرۆك و دەستەی کارگێری و راهێنەرو یاریزانانی یانەی هەولێر کە لەماوەی رابردوو بە ئیستیحقاقی خۆیان چەندین سەرکەوتنی بەنرخیان بۆ شارەکەیان تۆمار کرد، هاوکات بە راشکاوی بە تیمی یانەی وەرزشی هەولێری راگەیاند: کە ئەمرۆ ئێمە هاتووین بەڵێنی سەرکەوتن لە ئێوە وەربگرین … گرەوی سەرکەوتن بەمانای دڵخۆشکردنی هاندەرانی یانەی هەولێر، کە ئەوان مافی خۆیانە داوای ئەنجامی باش لە یانەی دایك بكەن …
پارێزگاری هەولێر دووپاتیکردەوە بە سەرکەتنی یانەی هەولێر ژمارەی هاندەرانیش وەكو ساڵانی پێشوو زیاتر دەبێت و یاریگا وەكو جاران دەهەژێتەوە ،
پارێزگاری هەولێر ستایشی ستافی راهێنەران و یاریزانانەکانی کرد کە توانیان یانەی هەولێر بگەیەننە ئەم قۆناغە، لە هەمان کاتدا هانی یاریزانەکانیدا لە پێناو سەرکەوتن لەو یارییە و گەیشتن بە یاری کۆتایی جامی عێڕاق بۆ یەکەم جار لە مێژوودا، پاڵپشتی تەواوی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگا و سەرجەم یەکە ئیدارییەکانی شاری هەولێری بۆ دووپات کردنەوە کە هەرچی پێویست بێت لە پێناو سەرکەوتنی یانەکەیان و بەرز راگرتنی ناوی هەولێر ئەنجامی دەدەن….