پارێزگاری هەولێر سەردانی مەتران نیقۆدیمۆس داود مەتی شەرەف سەرۆکی ئیبارشیەی کوردستان و موسڵی سریان ئەرتادۆکس کرد
پارێزگاری هەولێر سەردانی مەتران نیقۆدیمۆس داود مەتی شەرەف سەرۆکی ئیبارشیەی کوردستان و موسڵی سریان ئەرتادۆکس کرد
رۆژی شەممە رێکەوتی 29-7-2023 پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو بە یاوەری رامی عۆدیش قائیمقامی قەزای عەنکاوەو بەرێوەبەرو یەکە ئیداریەکانی عنکاوە سەردانی
مەتران نیقۆدیمۆس داود مەتی شەرەف سەرۆکی ئیبارشیەی کوردستان و موسڵی سریان ئەرتادۆکس کرد…
سەرەتا پارێزگاری هەولێر دووپاتیکردەوە کەوا لەڕووی ئاینی و مەزهەبیەوە لەهەرێمی کوردستان موسڵمان و مەسیحی و زەردەشتی و ئێزیدی و کاکەیی و سابیئی مەندانی و ئەوانی تریش هەن، بەڵام هیچ کێشەیەک تاوەکو ئێستا ڕووی نەداوە لەنێوانیان، هەروەها بە یاسا مافەکانیان پارێزراوە و پەیوەندی باش لەنێوان ئایین و پێکهاتەکان بوونی هەیە، ئەمەش لە خۆیدا ئەو پەیامەیە کە سەرۆک بارزانی بەردەوام جەختی لەسەر دەکاتەوە…
لەلایەن خۆیەوە مەتران نیقۆدیمۆس داود مەتی شەرەف سەرۆکی ئیبارشیەی کوردستان و موسڵی سریان ئەرتادۆکس رایگەیاند کە ئەم نمونەی ئاشتەواییە بە هەرێمی کوردستان و هەولێر نامۆ نییە، عەنکاوەش نمونەیەکی زیندووە بۆ ئەم پرسە، لەو روانگەوە لە دیدارەکانمان لەگەڵ ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کۆنگرێسی ئەمەریکا هەمیشە دیسکی پێکەوژیانی هەرێمی کوردستانمان بە نمونەی باڵای پێکەوە ژیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هێناوەتەوە، ئەمە لە کاتێکدایە لەهەندێک وڵاتی ئەم ناوچەیە مافی زۆربەی پێکهاتەکان پێشێل دەکرێت و ماف و ئازادیان لێ وەردەگرێت تەنانەت هەوڵی سڕینەوەشیان دەدرێت.