لەسەر راسپاردەیی بەرێز مەسرور بارزانی سەرۆکی بۆردی دامەزرێنەرانی رێکخراوی بارزانی پرۆژەی نەشتەگەری نەخۆشیە زگماکییەکان راگەێندرا…

لەسەر راسپاردەیی بەرێز مەسرور بارزانی سەرۆکی بۆردی دامەزرێنەرانی رێکخراوی بارزانی پرۆژەی نەشتەگەری نەخۆشیە زگماکییەکان راگەێندرا…

لەسەر راسپاردەیی بەرێز مەسرور بارزانی سەرۆکی بۆردی دامەزرێنەرانی رێکخراوی بارزانی پرۆژەی نەشتەگەری نەخۆشیە زگماکییەکان راگەێندرا…

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 31ـی تەمموز 2023، به‌ ئاماده‌بوونی دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و عیسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێر خوازی بارزانی و دکتۆر دلۆڤان بەرێوەبەری گشتی تەندورستی هەولێر و کونسلی وڵاتی قەتەری و سەرۆکی مانگی سووری قەتەری و ژمارەیەکی بەرچاو لە پزیشکان" له‌ هۆتێل رۆتانا" مه‌راسیمی راگەیاندنی پرۆژەی نەشتەرگەری نەخۆشییە زکماکییەکانی دڵ " كه‌ لەسەر راسپاردەیی بەرێز مەسرور بارزانی سەرۆکی بۆردی دامەزرێنەرانی رێکخراوی بارزانی لە لایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی به‌رێوه‌چوو...
مەبەست لە ئه‌جیندای پرۆژەکە، کە دەزگای خێرخوازی بارزانی وەك پرۆژەیەکی خێرخوازی بە هاوکاری مانگی سوری قەتەری و سەرمایەدارو خێرخوازان بە بێ جیاوازی بۆ سەرجەم منداڵانی ناو هەرێمی کوردستان بە ئەستۆی گرتووە" بریتییە لە بەهاناوە چوونی ئەو منداڵانەی دووچاری ئەو گرفتە تەندورستییەی دڵ بوون... لە قۆناغی یەکەمیش بە بریارو لەسەر راسپاردەیی بەرێز مەسروور بارزانی سەرۆکی بۆردی دامەزرێنەرانی رێکخراوی بارزانی 37 منداڵی تووشبووی ئەو نەخۆشییە نەشتەگەری و چارەسەریان بۆ ئەنجام دەدرێ …
شایەنی باسە نەخۆشییەکانی زگماکی دڵ هەندێك لە منداڵەکان تووشی ناتەواوی زگماکی دڵ دەبن، واتە لە کاتی لە دایکبوون کێشەیەک لە پێکهاتە و بنەمای دڵییان بوونی هەیە. هەندێک لەم ئاڵۆزییانە سووکن وپێویستی بە چارەسەری نییە، هەندێکی تر دژوارن و ئەگەری ئەوەی هەیە لە ماوەی چەند ساڵێك پێویستی بە چەندین نەشتەرگەری بێت، بۆیە پێویستە هەر لە کاتی منداڵی چارەسەر بکرێ ….