هەولێر: پلەی یەکەمی پێنجەم پێشبڕکێی بیرکاری ٢٠٢٣ دیاری کرا
هەولێر: پلەی یەکەمی پێنجەم پێشبڕکێی بیرکاری ٢٠٢٣ دیاری کرا
ئێوارەی رێکەوتی 1-8-2023 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو عەبدولسەلام مەدەنی بەرێوەبەری گشتی دەزگای روانگە و نوێنەری وەزیری پەروەردە و بەرێوەبەرە گشتییەکانی پەروەردەو ژمارەیەکی بەرچاو لە قوتابی و فێرخوازان پێنجەمین پێشبڕکێ بیرکاری بەرێوە چوو …
پارێزگاری هەولێر لە وتارێکدا وێرای دەستخۆشی کردن و بەخێر هێنانی میوانانی هەولێر، دووپاتی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەم ئیڤێنتەی روانگە پێگەی زانستی بەرزی خۆی هەیە و ئەمەش بۆ روانگە مەدلوولێکی گەورەی هەیە کە هۆکاری راستەقینەیە بۆ ئەجیندایەکی ستراتیژی پەروەردەو داهێنانی توێژێکی کارای کۆمەلگە کە رەنگدانەوەی دەبێت بەسەر ئەو نەخشەیەی کە حکومەتی هەرێم سیاسەتی خۆی لەسەر رەنگرێژ کردووە…
'پێشبڕکێی بیرکاری' ساڵانە لەلایەن دەزگای روانگە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە ئەنجام دەدرێت. ئامانج لەم دەستپێشخەرییە، ئامانجی پڕۆژەکە هاندانی قوتابیانە بۆ گرنگیدان بە بەشە زانستیەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری دایک و باوکان سەبارەت بە گرنگی بەشە زانسییەکان. دەزگای روانگە هەوڵدەدات لە رێگەی ئەم پڕۆژەیەوە، ئارەزووی قوتابیان بۆ بەشە زانستییەکان (بەتایبەتی وانەی بیرکاری) زیاد بکات.
ئەمساڵ نزیکەی چوارسەد قوتابی بە نوێنەرایەتی قوتابخانەکانیان بەشداریان کردبوو . لە کۆتایی پڕۆژەکە پلەکانی یەکەم، دووەم و سێیەم دیاری کرا و خەڵاتیان بەسەردا دابەشکرا…
هەروەها نازناوی 'پاڵەوانی بیرکاری' لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بەخشرایە پلە یەکەم.
شایەنی باسە پێشبڕکێیەکە لەسەر ئاستی شەش بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو، ئەوانیش بریتی بوون لە:
· بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر
· بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی
· بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی دهۆك
· بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان
· بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی کەرکووك
· بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە
· بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران
· بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی راپەڕین
· بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی زاخۆ