پارێزگارى هەولێر، خەڵات و بڕوانامەى ڕێزلێنانى پێشکەش بە یانەى وەرزشى ئافرەتانی هەولێر پاڵەوانى عێراق کرد

پارێزگارى هەولێر، خەڵات و بڕوانامەى ڕێزلێنانى پێشکەش بە یانەى وەرزشى ئافرەتانی هەولێر پاڵەوانى عێراق کرد

پارێزگارى هەولێر، خەڵات و بڕوانامەى ڕێزلێنانى پێشکەش بە یانەى وەرزشى ئافرەتانی هەولێر پاڵەوانى عێراق کرد

پارێزگارى هەولێر بۆ یانەى ئافرەتانی هەولێر:
"ئەو ئەنجام و سەرکەوتنەى ئێوە بەدەستانهێناوە وەکو هەولێر و پارێزگا بەهى خۆمانى دەزانین"

ئەمڕۆ چوارشەممە 2023.8.2، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە ئامادەبوونى سەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەرى گشتیى وەزرش و لاوان لە وەزارەتى ڕۆشنبیرى، بەبۆنەى سەرکەوتنیان لە پاڵەوانیەتی فوتساڵی کچانى عێراق و بەدەستهێنانى پلەی یەکەم و جامى پاڵەوانیەتییەکە، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازیى لە سەرۆک و دەستەى کارگێڕى و یاریزانانى یانەى وەرزشى ئافرەتانی هەولێر پاڵەوانى عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا پارێزگارى هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایی لە سەرۆک و دەستەى کارگێڕى و ڕاهێنەر و یاریزانان، کە توانیوایانە لە سەر ئاستى عێراق دەستکەوت و نازناوى گەورە بۆ هەولێرى پایتەخت و هەرێمى کوردستان بەدەسبهێنن، تەواوى پاڵپشتیى و هاوکارى خۆى بۆ یانەکە و یاریزانان دووپات کردەوە و ڕایگەیاند: "ئەو ئەنجام و سەرکەوتنەى ئێوە بەدەستانهێناوە وەکو هەولێر و پارێزگا بەهى خۆمانى دەزانین، بۆیە دڵنیاتان دەکەمەوە ئەوەى لە توانا دابێت پشتیوان و هاوکارتانین، ئومێدی سەرکەوتن و بەدەستهێنانی نازناو و دەستکەوتی زیاترتان بۆدەخوازین و شانازیتان پێ دەکەین".

لە لایەن خۆیەوە، بەڕێوەبەرى گشتیى وەرزش و لاوان، پیرۆزبایی لە یاریزانان و ڕاهێنەر و دەستەی کارگێڕی و سەرۆکی یانەی ئافرەتانی هەولێر کرد و سوپاسى بەڕێز پارێزگارى هەولێرشى کرد و پاڵپشتی و پشتیوانی لە وەرزش بە گشتیى بەرز نرخاند.

پاشان لە ڕێورەسمێکدا، بەڕێز پارێزگارى هەولێر و بەڕێوەبەرى گشتیى وەرزش و لاوان، بڕوانامەى ڕێزلێنان و خەڵاتى پارێزگاى هەولێریان پێشکەش بە یانەکە و یاریزانان و سەرۆک و ڕاهێنەر و دەستەى کارگێڕى یانەکە کرد.