یاریزانانی یانەی هەولێر، میوانی ئێوارە خوانێکی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوون
یاریزانانی یانەی هەولێر، میوانی ئێوارە خوانێکی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوون
ئەمشەو چوارشەممە 2023.8.2، بەبۆنەى گهیشتنیان بە یاریی كۆتایی جامی عێراق، بە ئامادەبوونی شەعبان شەعبان چالی، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و پێشەوا هەورامی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێم و قائیمقامی ناوەند و بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و لاوان و ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ کاروباری وەرزشی، سەرۆک و دەستەى کارگێڕى و ڕاهێنەر و سەرپەرشتیار و یاریزانانى یانەی هەولێر میوانی ئێوارە خوانێکی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوون.
وێڕای ئەوەی بە ناوى ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دووبارە پیرۆزبایی لە یاریزانانی یانەی هەولێر کرا بە بۆنەی سەرکەوتنیان بۆ یاری کۆتایی جامی عێراق، دووپاتیانکردەوە کە لە یاری کۆتایدا یانەی هەولێر سەرکەوتن بەدەستدەهێنێ و جامی عێراق بۆ یانەی هەولێر دەبێت کە لە ڕۆژی شەممە 2023.8.5 لە یاریگای شەعب لە بەغدا بەرامبەر بە قوەی جەویی یاری کۆتایی پاڵەوانیەتیەکە ئەنجامدەدات.