شارۆچکە عەنکاوە: ڤیستیڤاڵی پێرا بۆ ترێ و بەروبوومی کشتوکاڵی و بەرهەمی ناوەخۆ
شارۆچکە عەنکاوە: ڤیستیڤاڵی پێرا بۆ ترێ و بەروبوومی کشتوکاڵی و بەرهەمی ناوەخۆ
ئێوارەی پێنجشەممە رێکەوتی 3-8-2023 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو رامی نورى عۆدیش قائیمقامی عەنکاوە و سەید هێمن بەرێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێرو پیاوانی ئاینی کرستیان ، ڤیستیڤاڵی پێرا بۆترێ و بەروبوومی کشتوکاڵی و بەرهەمی ناوەخۆ لە شارۆچکەی عەنکاوە لە کێڵگەی جوتیاری نموونەیی سەلوان بەرێوەچوو…
لە فێستیڤاڵەكەدا، بەشێوازی جوان و سەرنجڕاكێش جۆرەها ترێ لەلایەن جوتیارانەوە نمایش كرابوون. لەوبارەیەشەوە
جوتیارە نموونەیەکە رایگەیاند لە فێستیڤاڵەكەدا زۆربەی جۆرەكانی ترێی سنورەکەمان نمایشكران، هەموو ئامانجێكمان كۆكردنەوەی جوتیاران و ناساندنی بەرهەمی ترێ بوو بە خەڵك، لەگەڵ ئەوەشدا دەمانەوێت جوتیاران ئەزموون و زانیارییەكانیان لەگەڵ یەكتر ئاڵوگۆڕبكەن".
شایەنی ئاماژە بۆکردنە گرنگی دان بە کەرتی کشتوکاڵی ئامانجێکی ستراتیژی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە …