هه‌ولێر: كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م ره‌وتی ته‌ندروستی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و هه‌ولێر به تایبه‌تی
هه‌ولێر: كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م ره‌وتی ته‌ندروستی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و هه‌ولێر به تایبه‌تی
به سه‌رپه‌رشتی دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له دكتۆر دلۆڤان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر و دكتۆر كاوه خه‌لیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ته‌ندروستی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و مه‌عاف عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای ئه‌ڵمانیا كه پێكهاتبوون له تیمێكی باڵیۆزخانه و كونسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته و هه‌ردوو رێكخراوی (یوئێن دی پی) و (كه‌ی ئێف دەبلیو ) له‌باره‌ی ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م ره‌وتی ته‌ندروستی له‌هه‌رێمی كوردستان و هه‌ولێر كۆبوونه‌وه.
له سه‌ره‌تادا وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وێڕای به‌خێرهێنانی شانده‌كه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه كاریگه‌رییه‌كانی قه‌یرانی دارایی ره‌نگدانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر كه‌رتی ته‌ندروستی له‌هه‌رێمی كوردستان روونه، به‌تایبه‌ت له دابینكردنی تیم و كه‌ره‌سته‌ی ته‌ندروستی بۆ نه‌خۆشخانه‌كان.
وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌روه‌ها تیشكی خسته‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌و گرفته‌كانی به‌رده‌م كه‌رتی ته‌ندروستی.
دواتر ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر وێڕای به‌خێر هێنانی شانده‌كه و پیرۆزباییكردن له ئۆفیسی نوێی (ی‌و ئێن دی پی) له‌هه‌ولێر، له گوته‌یه‌كدا په‌نجه‌ی خسته سه‌ر ته‌وه‌ره سه‌ره‌كێه‌كانی ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه و داوای هه‌ماهه‌نگی زیاتری له شانده‌كه كرد به‌تایبه‌ت له‌و پرسانه‌ی كه خزمه‌تی زیاتر به‌چینی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ته‌كانی شاری هه‌ولێر ده‌گه‌ێنێ، له‌م رووه‌شه‌وه ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر كرد له‌پێناو پێشخستن و بره‌ودان به كه‌رتی ته‌ندروستی له‌و شاره.....
پارێزگاری هه‌ولێر راشیگه‌یاند، له‌گه‌ڵ رێكخراوی (ی‌و ئێن دی پی) چه‌ندین كاری هاوبه‌شمان له بواری به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با له خۆر ئه‌نجامداوه، بۆ ئه‌مه‌ش نمونه‌ی كۆلێژی ئه‌ندازیاری خسته روو" داواشیكرد هه‌ماهه‌نگییه‌كان له‌سه‌ر ئاسته جیاوازه‌كان به‌رده‌وام بن.
ئومێد خۆشناو جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، كه گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا كه جیهانی پێوه‌ی سه‌رقاڵه، كاریگه‌رییه‌كان له‌هه‌ولێر به روونی ده‌ركه‌وتوون، دوایكرد، كه (ی‌و ئێن دی پی) له‌مباره‌یه‌وه هاوكاری پارێزگای هه‌ولێر بكه‌ن له بواری دروستكردنی پۆندی زیاتر و هاریكاریكردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی قه‌یرانه‌كانی هه‌ولێر له‌كاتی دروستبوونی هه‌ر قه‌یرانێكی په‌یوه‌ست به گۆڕانی كه‌شوهه‌وا.
پارێزگاری هه‌ولێر ئاماده‌یی خۆی و پارێزگای نیشاندا، بۆ كارئاسانیكردن بۆ تیمه‌كانی ئه‌ڵمانیا و (ی‌و ئێن دی پی) بۆ خزمه‌تگه‌یاندن به شاری هه‌ولێر و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری قه‌یرانه‌كان.