پارێزگاری هەولێر: "پشتیوان بەخودا دوای بەدەستهێنانی جامی پاڵەوانیەتی عێراق، بڕیارمانداوە جامەکە پێشکەش بە سەرۆکی خۆشەویستمان سەرۆک مەسعود بارزانی دەکەین کە جامی کوردستان و ئەنجامی کوردستانە"

پارێزگاری هەولێر:

پارێزگاری هەولێر:
"پشتیوان بەخودا دوای بەدەستهێنانی جامی پاڵەوانیەتی عێراق، بڕیارمانداوە جامەکە پێشکەش بە سەرۆکی خۆشەویستمان سەرۆک مەسعود بارزانی دەکەین کە جامی کوردستان و ئەنجامی کوردستانە"

ئەمشەو پێنجشەممە 2023.8.3، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەیاوەری قائیمقامی ناوەند و بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و لاوان، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، سەرۆک و دەستەى کارگێڕى و ڕاهێنەر و سەرپەرشتیار و یاریزانانى یانەی هەولێر بەرەو بەغدا بەڕێکرد بۆ یاری کۆتای پاڵەوانیەتی جامی عێراق بەرامبەر بە قوەی جەوییە کە ڕۆژی شەممە 2023.8.5 لە یاریگای شەعب لە بەغدا بەڕێوەدەچێت.

لەو بارەیەشەوە پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "لە چرکە ساتێکی مێژوویداین کە یەکەمجارە یانەی هەولێر یانەی دایک دەگاتە یاری کۆتایی پاڵەوانیەتی جامی عێراق، بەناوی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەت و پارێزگای هەولێر دەستخۆشی لە سەرۆک و دەستەى کارگێڕى و ڕاهێنەر و سەرپەرشتیار و یاریزانانى یانەی هەولێر دەکەین کە گەیشتن بەو ئەنجامە و هیوای سەرکەوتن و بەدەستهێنانی نازناو و جامی پاڵەوانیەتی عێراق بۆ یانە خۆشەویستەکەمان دەخوازین و پشتیوان بە خودای گەورە یانەی هەولێری خۆشەویست جامەکە بەدەست دەهێنێ".

گوتیشی: "ئەوەی لە ڕابردوودا یانەی هەولێر بەدەستیهێنا تەنها ئەنجامێک بووە بۆ هەولێر، بەڵام ئەوەی لە ڕۆژی شەممە بەدەستی دەهێنێ ئەنجامە بۆ کوردستان، واتا ئێستا یانەی دایک تەنها نوێنەرایەتی هەولێر ناکات، بەڵکو نوێنەرایەتی هەموو کوردستان دەکات، لە دوای هەموو ئامادەکاریەکان بڕیاری ئەوەمان داوە جامەکە بۆ هەولێر و کوردستان دەبێت، لێرەوەش لەجیاتی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر و تەواوی یاریزانانی ڕایدەگەێنین پشتیوان بەخودا دوای بەدەستهێنانی جامی پاڵەوانیەتەکە، جامە پێشکش بە سەرۆکی خۆشەویستمان سەرۆک مەسعود بارزانی دەکەین کە جامی کوردستان و ئەنجامی کوردستانە".