پارێزگارى ههولێر، پێشوازى لە كۆنسولی گشتی ئیمارات لە هەولێر كرد
پارێزگارى ههولێر، پێشوازى لە كۆنسولی گشتی ئیمارات لە هەولێر كرد
ئەمڕۆ یەکشەممە 2023.8.6، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر، لە دیوانى پارێزگا، بە ئامادەبوونى د.دلۆڤان محمەد، بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستى هەولێر، پێشوازی له ئهحمهد ئهلزاهرى، كۆنسولی گشتی ئیمارات لەهەولێر كرد.
لە دیدارەکەدا، وێڕاى ئەوەى هەردولا جەختیان لەبەرە و پێشبردنی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی و هاوکاری نێوانیان کردەوە، پارێزگارى هەولێر ڕۆلی کونسڵخانە و بەڕێز کونسڵ و حكومهتی ئیماراتى له هاوکاری و هەماهەنگییان لەگەڵ حکومەتى ههرێمى كوردستان و پارێزگای هەولێر له كاره مرۆییهكان و پرۆژه خزمهتگوزارییهكان بەرز نرخاند.
لەتەوەرێکى ترى دیدارەکەدا، گفتوگۆ لە بارەى بەشێک لەو کێشەو گرفتانەى ئەو کار و پڕۆژانە کرا کە لە هەولێر پایتەخت كۆنسولخانەى گشتی ئیمارات به هەماهەنگى پارێزگاى هەولێر جێبەجێیانى کردووە، لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر ئامادەیی هەموو ئاسانکارى و هەماهەنگى و هاوکارییەکى نیشاندا بۆ چارەسەرکردنیان و ڕایگەیاند: "هەرچى لەتواناى ئێمەدابێت بۆ سەرکەوتنى بەرنامە و پلان و پڕۆژەکانتان، وەکو پارێزگاى هەولێر ئامادەین".
لەکۆتایدا، کونسڵی گشتیی ئیمارات لە هەولێر، سوپاسى پارێزگارى ههولێرى كرد بۆ ئهو پیشوازییه گهرمهى كهلێیكرا و تەئکیدی لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان و هەماهەنگی و هاوکاری نێوان کونسڵخانهی گشتیی ئیمارات و پارێزگاى هەولێر کردەوه.