لە پێناو زیادکردنى داهات و ئەنجامدانى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا

لە پێناو زیادکردنى داهات و ئەنجامدانى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا

لە پێناو زیادکردنى داهات و ئەنجامدانى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا

ئەمڕۆ یەکشەممە 2023.8.6، بەسەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونى هەرەیەک لە هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانی پارێزگار و ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەدەرى پارێزگار و بەڕێوەبەرانى گشتیى (شارەوانییەکان، کارەبا، گەشت و گوزار، کشتوکاڵ) و سەرۆکى شارەوانى هەولێر و بەڕێوەبەرانى گومرگى هەولێر و پۆلیسى هاتووچۆ و نیشنگە، لەپێناو زیادکردنى داهات و ئەنجامدان و گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە سنوورى پارێزگاى هەولێر کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکدا، دواى ئەوەی گفتوگۆ لە بارەى چۆنیەتى بەڕێوەچوونی ئه‌رك و کارەکان و پێداویستی و ڕەوشی دامەزراوەکان به‌ گشتیى و فەرمانگەکان به‌تایبه‌تى کرا، تیشکی خرایە سەر ئەنجامدانى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لەسەر داهاتى فەرمانگە و دامەزراوە حکومیەکان.

لە تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، پرسى گەشت و گوزار و بوارەکانى پەرەپێدانى گەشتیاری و هەڵمەتى ڕێکخستنى هاتووچۆ و نۆژەنکردنەوەى شەقامە گشتییەکان لە سنوورى پارێزگاى هەولێر خرایە ڕوو، پاشان سەبارەت بە زیادکردنى داهات ئاماژە بە کۆسپ و ئاستەنگ و گرفتەکان کران، له‌وبارەیەشەوە پارێزگاری ھەولێر، جەختی لە سەر پاڵپشتی کردنی تەواوی پارێزگای ھەولێر بۆ سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەکان کردەوە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانیان و دابین کردنی پێداویستی و ھەماھەنگی و کارئاسانى پێویست لە ھەموو بوارەکاندا.