پاڵەوانیەتی (کوردستانی نشتیمان ) بۆ بازدانی ئەسپسواری بەرێوەچوو
پاڵەوانیەتی (کوردستانی نشتیمان )
بۆ بازدانی ئەسپسواری بەرێوەچوو
ئەمرۆ هەینی رێکەوتی 29/9/2023 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و کونسولی روسیا و ئاریان سەلاحەددین بریکاری وەزارەتی رۆشنیری و سەردار ئیسماعیل بەرێوەبەری گشتی وەرزش و نوێنەری کونسولی ئەمریکا و عەقید خەسرۆ بەرێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا و هەوادارانی ورزشی، بەبەشداری 55 ئەسپسوار ، یانەی ئەسپسواری هەولێر پاڵەوانیەتیەکی رێکخست و بەشدابووان بە نمایشی هونەری سەرنجی ئامادەبووانیان راکێشا و لە کۆتاییدا خەڵات بەسەر ئەسپسوارەکان دابەشکرا…
یاری ئەسپسواری یەكێكە لە یارییە پڕ جەماوەرییەكان و یارییە ئۆڵۆمپیەكان، لەسەر ئاستی جیهان گرنگیەگی زۆری پێدەدرێت …