سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بریندارانی رووداوەکەی حەمدانییە بەسەرکردەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بریندارانی رووداوەکەی حەمدانییە بەسەرکردەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بریندارانی رووداوەکەی حەمدانییە بەسەرکردەوە

ئەمڕۆ شەممە 2023.9.30، ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بریندارانی رووداوەکەی قەزای حەمدانییەی لە نەخۆشخانەی ئیمرجێنسی هەولێر بەسەرکردەوە.

لەمیانەی سەردانەکەیدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیوای چاکبوونەوەی بەپەلەی بۆ برینداران خواست و جارێکی دیکە پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دووپاتکردەوە بۆ دابینکردنی پێداویستی پزیشکییەکان و چارەسەرکردنی بریندارەکان.

سەرۆکوەزیران دوای ئەوەی هەموو نەخۆشەکانی بەسەر کردەوە، جەختی لەوەکردەوە هەرچی پێویستە لە خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش بە نەخۆشەکان بکرێت و بە بریندارانی رایگەیاند، "ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ چارسەرکردنتان ئەنجامی دەدەین". هەروەها سوپاسی کارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەکەی کرد.