پارێزگارى هەولێر، پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا كرد
پارێزگارى هەولێر، پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا كرد
ئەمڕۆ دووشەممە 2023.10.2، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازی لە عەبدولحەکیم بەشار و ئیبراهیم برۆ، ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) کرد.
لە دیدارەکەدا، بارودۆخی کوردانى ڕۆژئاوا و پێشهات و پەرەسەندنەکانی سووریا تاوتوێ کرا و گفتوگۆ لە بارەى کەمپەکان بە گشتیى و کەمپى دارەشەکران بەتایبەتى و ڕەوشى ژیانى پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان کرا، پاشان تیشک خرایە سەر ئەو کار و پرۆژانەى بۆ کەمپەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر ئەنجامدراون و ئەو هاوکاری و یارمەتی و خزمەتگوزارییانەى پێویستن ئەنجامبدرێن، لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند" ئەوەى لە تواناى ئێمە دابێت لە خزمەتکردنى پەنابەرانی ڕۆژئاوای كوردستان جێبەجێى دەکەین و ناهێڵین هیچ کێشەیەکیان هەبێت، دڵنیابن ئەوەى لە دەسەڵاتى ئێمەدابێت درێغى لێناکەین".
لە کۆتایدا، شاندى میوان، سوپاسی پارێزگارى هەولێر و پارێزگاى هەولێریان کرد لە خزمەتکردنى ئاوارە و پەنابەرانى رۆژئاوای كوردستان لە کەمپەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر.