(60)مین ساڵیادی دامەزراندنی ئیزگەی دەنگی کوردستان بەرز ڕاگیرا

(60)مین ساڵیادی دامەزراندنی ئیزگەی دەنگی کوردستان بەرز ڕاگیرا

(60)مین ساڵیادی دامەزراندنی ئیزگەی دەنگی کوردستان بەرز ڕاگیرا

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2023.10.2، بە ئامادەبوونی سەربەست لەزگین، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و هیوا ئەحمەد مستەفا، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی پارتی و د.سالار عوسمان، بەرپرسی مەکتەبی ڕاگەیاندنی پارتی و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی حزبی و کارمەندان و نووسەر و ڕۆژنامەنووسان، لە هۆڵی مەکتەبی ڕاگەیاندنی پارتی، بە بۆنەی (60)مین ساڵیادی دامەزراندنی ئیزگەی دەنگی کوردستان، ڕێورەسمێکی تایبەت سازکرا.

جێگەی باسە، ئێزگەی دەنگی کوردستان بەدرێژایی مێژووی دامەزراندنی ڕۆڵی دیار و بەرچاوی هەبووە لە ڕاگەیاندنی کوردی و بەرپرسیاریارانە کاری رۆژنامەوانی کردووە و وەكو یەكەمین ئێزگەى كوردی شانبەشانی خەباتی پێشمەرگایەتی ڕۆڵی هەبووە بزاڤى ڕزگاریخوازى گەلى کوردستان.