لە هەولێر... ههڵمهتی پایزهی دارچاندن، بە چاندنی شەش هەزار دار دەستیپێکرد
لە هەولێر...
ههڵمهتی پایزهی دارچاندن، بە چاندنی شەش هەزار دار دەستیپێکرد
ئەمڕۆ چوارشەممە 2023.10.4، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، به مهبهستی زیادكردنی رێژهی سهوزایی له ههولێر و بونیاتنانى ژینگەیەکى تەندروست بۆ هاوڵاتییان، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتى ئەندازەى پارک و باخچەکان لە گەڕەکى مەتین ههڵمهتی پایزهی دارچاندن بە چاندنى (6) هەزار دار لە بەردەم ماڵەکانى گەڕەکانى شارى هەولێر دهستیپێكرد.
لەدەستپێکردنى هەڵمەتەکەدا، کە ڕێبین ئەحمەد حەوێز، بەڕێوەبەرى ئەندازەى پارک و باخچەکان ئامادەى بوو، پارێزگارى هەولێر لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا، وێڕاى دەستخۆشى لە بەڕێوەبەرى ئەندازەى پارک و باخچەکان و کرێکاران و سەرپەرشتیارانى هەڵمەتەکە، ڕایگەیاند: "هەوڵەکان لە پێناو زیادکردنى ڕێژەى سەوزایی لە شارى هەولێر بەردەوامە و بۆ ئەو مەبەستەش لە ماوەى ڕابردوودا بەردەوام هەڵمەتى لەمجۆرە لە شوێنە گشتییەکان و گەڕەکانى شارى هەولێر ئەنجامدراوە، ئەنجامدانى ئەو هەڵمەتانەش بەتەنها ئەرکى حکومەت نییە و پێویستە هاوڵاتییانیش هاوکار و بەشداربن بۆئەوە بە هەموولایەک بتوانین رێژهی سهوزایی لە شارەکەمان بهرزببێتهوه، بۆیە بە پێویستمان زانى ئەوجارە هەڵمەتێکى میللى دەست پێبکەین، لەوهەڵمەتەشدا چەند گەڕەکێک دەستنیشانکراوە و 6 هەزار دار تەرخانکراوە، لە سنوورى هەر شەش شارەوانییەکەى هەولێر لە بەردەم ماڵان دار دەچێنرێت، بۆ ئەو مەبەستەش داواکارین لە هاوڵاتییان هاوكاربن له بهرزكردنهوهی رێژهی سهوزایی و دارهكانیش بپارێزن".
جێگەى باسە، رێژەی سەوزایی بەپێی ستانداردی جیهانی، بۆ هەر شار و گوندێک یان هەر شوێنێک کە مرۆڤ تێیدا بژیت دەبێت زیاتر لە 18% بێت، پاراستن و سەوزترکردنی ژینگە و بەرزکردنەوە و گهشهپێدانی رێژهی سهوزاییش، جگه له جوانكاری بۆ ناو شار و شارۆچكهكان، كاریگهری لهسهر تهندروستیى هاوڵاتییان ههیه، لەوپێناوەشدا، پارێزگاى هەولێر هەوڵەکانى لە ڕێگەى ئەنجامدانى هەڵمەتى بەردەوام خستۆتەگەڕ بۆ سەرسەوزترکردنی ژینگە و بەرزکردنەوەى ڕێژەى سەوزایی لە شار و شارۆچکەکانى سنوورى پارێزگا بۆ سەر ڕێژەى ستانداردى جیهانى.