هه‌ولێر: به گوژمه‌ی 450 ملیۆن دینار به‌ردی بناغه‌ی چوار هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ناوه‌ند دانرا
هه‌ولێر: به گوژمه‌ی 450 ملیۆن دینار به‌ردی بناغه‌ی چوار هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ناوه‌ند دانرا
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 5/10/2023 به ئاماده‌بوونی دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێرو دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د فاتح جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، رێوره‌سمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی دروستكردنی چوار هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری له‌نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ناوه‌ند ( نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێری فێركاری ) به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌لایه‌ن خێرخواز ((ئه‌مه‌ل محه‌ممه‌د نوره‌دین)) به گوژمه‌ی 450 ملیۆن دینار جێبه‌جێ ده‌كرێت.
شایه‌نی گوتنه رووبه‌ری پڕۆژه‌كه 680 مه‌تر دووجایه و ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه 240 رۆژی بۆ ته‌رخانكراوه، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
هه‌ر له‌و رێوره‌سمه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر دووپاتیكرده‌وه كه هه‌ولێر هه‌میشه شارێكه خه‌ڵكه‌كه‌ی پاڵپشتی له هه‌ژاران و خه‌ڵكانی كه‌مده‌رامه‌ت ده‌كات و ده‌ستخۆشیشی له خێرخواز ئه‌مه‌ل محه‌ممه‌د نوره‌دین كرد.
پارێزێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆیی و عێراق و ناوچه‌كه پشتگیرو پاڵپشت بووه بۆ كاره خێرخوازییه‌كان و به‌هاناوه چوونی لێقه‌وماوان، دواین هه‌نگاویش به‌هاناوه چوونی لێقه‌وماوانی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه و له‌خۆگرتنی بریندارانی ئه‌م رووداوه بوو. وێڕای پێشوازیكردن له سه‌دان هه‌زار ئاواره‌و په‌نابه‌ر له كاتی شه‌ڕی داعش و دابینكردنی هه‌موو پێداویستییه‌كی ژیان له ته‌ندروستی و خوێندن و نیشته‌جێكردنییان.