پارێزگارى هەولێر، لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانى ئەنجومەنى پیشەوەرانى ناوچەى پیشەسازى باکوورى هەولێر کۆبۆوە

پارێزگارى هەولێر، لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانى ئەنجومەنى پیشەوەرانى ناوچەى پیشەسازى باکوورى هەولێر کۆبۆوە

پارێزگارى هەولێر، لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانى ئەنجومەنى پیشەوەرانى ناوچەى پیشەسازى باکوورى هەولێر کۆبۆوە

ئەمڕۆ دووشەممە 2023.10.16، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، لە چوارچێوەى گرنگیدان بە ناوچە پیشەسازییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و پەرەپێدان بە کەرتى پیشەسازی و دابینکردنی هەلیکار و خزمەتکردنى زیاترى پیشەوەران و کاسبکاران، سەبارەت بە چارەسەرکردنى کێشە و گیر و گرفت و داوا و داخوازیى و دابینکردنى خزمەتگوزاریى پێویست بۆ ناوچەکەیان، لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانى ئەنجومەنى پیشەوەرانى ناوچەى پیشەسازى باکوورى هەولێر کۆبۆوە.

لە کۆبوونەوەکە کە هەریەک لە عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکى شارەوانى و بەڕێوەبەرى شارەوانى سێ ئامادەى بوون، دواى ئەوەى تیشک خرایە سەر پێداویستى و داخوازییەکانى پیشەوەران لە لایەن سەرۆک و ئەندامانى ئەنجوومەنى ناوبرا، گفتوگۆ لەبارەى داواکارییەکانیان کراو و جەخت لەسەر جێبەجێکردنى بەشیک لەو داواکاریانە کرایەوە.

لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند: "کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام جەخت لە گەشەپێدانى کەرتى پیشەسازى دەکاتەوە، کە یەکێکە لە کەرتە سەرەکییەکان و بە گرنگیەوە لێى دەڕوانین، بۆیە دڵنیاتان دەکەینەوە ئەوەى لە تواناماندابێت بۆ هاریکارى و یارمەتی و ئاسانکارى بۆ پیشەوەران و کاسبکاران بەگشتیى لە چواچێوەى ڕێنمایی و یاسا بەرکارەکان جێبەجێ دەکەین، ئێوەش دەبێت هاوکار و هەماهەنگى پارێزگا و دام و دەزگا و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانى حکومەت بن".

لەلایەن خۆیانەوە، سەرۆک و ئەندامانى ئەنجوومەنى ناوبرا زۆر سوپاسى پارێزگارى هەولێریان کرد بۆ سەرجەم ئەو خزمەتگوزاریى و هاریکاریانەى لە ماوەى ڕابردوودا پێشکەش بە ناوچەکەیانى کردووە و پاڵپشتى و هاوکارى بەردەوامى بەڕێزیان بۆ پیشەوەر و کاسبکاران بەرزنرخاند.