پارێزگاری هەولێر، پێشوازى لە وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان کرد
پارێزگاری هەولێر، پێشوازى لە وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان کرد
ئەمڕۆ چوارشەممە 2022.11.8، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانى پارێزگا، پێشوازیکرد لە ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان.
لەدیدارەکەدا، وێڕاى تەئکیدکردنەوە لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان، جەخت لە پاراستنی مافی هەموو نەتەوە و ئایینەکان کرایەوە و ئاماژە بەوە درا کە هەرێمی کوردستان بەگشتیى و هەولێرى پایتەخت بەتایبەتى، وەک چۆن هەمیشە مەڵبەندی پێکەوە ژیانى گشت پێکهاتەکان و ئازادیی ئایینی بووە، هەربەمجۆرەش دەمێنێتەوە بۆ پاڵپشتکرد لە پێکهاتە ئاینى و نەتەوەییەکان و پاراستنى مافەکانیان.