پارێزگاری هەولێر، سەردانی لقی5ـی پارتی لە بەغدا کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی لقی5ـی پارتی لە بەغدا کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی لقی5ـی پارتی لە بەغدا کرد

دووشەممە 2023.11.13، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەردانی بارەگای لقی5ی پارتی دیموکراتی کوردستانی لەبەغدا کرد و لە لایەن ئەشواق جاف، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لق و کارگێڕ و ئەندامانی لق بە گەرمی پێشوازی لێکرا.

لە دیدارەکەدا، باس لە پەیوەندییەکانی نێوان لقی5ی پارتی و پارێزگای هەولێر کرا و تەئکید لە سەر هاوکاری و هەماهەنگی نێوانیان کرایەوە.

لە تەوەرێکی تری دیدارەکەدا، گفتوگۆ لە بارەی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکە کرا، لەوبارەیەشەوە پارێزگاری هەولێر وێڕای دەستخۆشی هیوای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکان و بەدەستهێنانی دەرەنجامی مەزن و سەرکەوتنی کاندیدانی پارتی بۆ خواستن.