وەزیری نەوتی عێراق گەڕایەوە بەغدا
وەزیری نەوتی عێراق گەڕایەوە بەغدا
ئێوارەی دووشەممە 2023.11.13، دوای دوو ڕۆژ لە سەردانی بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبونەوەی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم لەبارەی خەرجی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت تاکو لە زووترین کاتدا دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بکرێتەوە، لە فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی لەلایەن کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، حەیان عەبدولغەنی، وەزیرى نەوتى عێراق و شاندى یاوەرى بەرەو بەغدا بەڕێکران.