پارێزگاری هەولێر … بەهێزکردن و گرنگی دان بە لۆبی کردنی سەرمایەی ناوخۆ ئەجیندای لەپێشینەی کارنامەی کابینەی نۆهەمی حکومەتی کوردستانە

پارێزگاری هەولێر …  بەهێزکردن و گرنگی دان بە لۆبی کردنی سەرمایەی ناوخۆ ئەجیندای لەپێشینەی کارنامەی کابینەی نۆهەمی حکومەتی کوردستانە

پارێزگاری هەولێر …

بەهێزکردن و گرنگی دان بە لۆبی کردنی سەرمایەی ناوخۆ ئەجیندای لەپێشینەی کارنامەی کابینەی نۆهەمی حکومەتی کوردستانە

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 14_11_2022 لەژێر چاودێری حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌ ئاماده‌بوونی کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسای حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ، یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی حکومەتی هەرێم بۆ کاروباری ئابووری ، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکان و ژمارەیەکی بەرچاو لە کونسلگەریەکان و بەرپرسانی حیزبی و حکومی و پیاوانی کارو وەبەرهێنەران و رێکخراوەکان. کۆنفرانسی (کوردستان بزنس لۆبی ) تایبەت بە بازرگانان و وەبەرهێنەران و پیشەسازکارانی هەرێمی کوردستان به‌رێوه‌چوو .
له‌و كۆنفرانسه‌ پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو لە وتەیەکدا تاکیدی لەسەر جەوهەری ئیڤێنتەکە کردو ناوەرۆکەکەی بە ئەجیندای کارەکی سیاسەتی کارنامەی خودی سەرۆک وەزیران و کابینەی نۆهەمی حکومەتی کوردستان لێکدایەوە…
هاوکات دووپاتی له‌ گرنگی به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ قه‌باره‌ی‌ به‌رهه‌م و وزه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنان كاردەوە، كه‌ ره‌نگدانه‌وه‌یان هه‌یه‌ به‌سه‌ر سیاسەتی به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ داهاتی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ به‌گشتی‌ و داهاتی‌ تاك و ئاستی‌ ژیانی‌ هاوڵاتیان بەتایبەتی…
هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنان تایبەت و گشتی و دووباره‌ دابه‌شكردنه‌وه‌ی داهاته‌كان و په‌یداكردنی پاشه‌كه‌وتی زیاتر و كه‌ڵه‌كه‌ بوونی سه‌رمایەی سەرخان و ژێرخانی درێژخایەنی نیشتیمانی ئەوەشی گوت کەوا بەهێزکردن و گرنگی دان بە لۆبی کردنی سەرمایەی ناوخۆ لە سروشتی خۆیدا ئەجیندای لەپێشینەی کارنامەی کابینەی نۆهەمی حکومەتی کوردستانە…
شایەنی باسە بۆ دەوڵەمەند کردنی ناوەرۆکی کۆنفرانسەکە چەند ئیڤینتەک بەرێوەچوو ..