بە گوژمەی نزیکەی (900 ملیۆن دینار) کارکردن لە پڕۆژەى نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنى شوستە و شەقامی بازاڕی تەیراوە بەردەوامە
بە گوژمەی نزیکەی (900 ملیۆن دینار) کارکردن لە پڕۆژەى نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنى شوستە و شەقامی بازاڕی تەیراوە بەردەوامە
ئەمڕۆ سێشەممە 2023.11.14، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکانى پڕۆژەکە، بە یاوەرى نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەری شارەوانی یەک و ژمارەیەکى دیکە لە ئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە، پڕۆژەى نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنى شوستە و شەقامی بازاڕی تەیراوە بەسەرکردەوە، کە بە گوژمەى (893 ملیۆن و 695 هەزار دینار) لە سەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاى هەولێر، بەشێوەى بەڵێندەرایەتى دەست بە جێبەجێکردنى کراوە.
پارێزگارى هەولێر دواى ئەوەى لە نزیکەوە پڕۆژەکەى بەسەرکردەوە و لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکانى کۆڵییەوە، دەستخۆشى لە تیمى سەرپەرشتیار و کرێکاران کرد، كه بهڕێكوپێكى كارهكانیان ئهنجامداوه و ئێستا گهیشتوون به قۆناغێك باش لهكارهكانیاندا، هەروەها لەپێناو باشتر بەڕێوەچوونى کارەکان و تۆکمەترکردنى پڕۆژەکە چەند تێبینى و سەرنجێکى ئاڕاستەى تیمى سەرپەرشتیار و کۆمپانیایی جێبەجێکار کرد و ڕایسپاردن لەماوەى دیاتریکراوى خۆى دەبێت پڕۆژەکە بەکۆتا بێت.
جێگەى باسە، پڕۆژەى نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنى شوستە و شەقامی بازاڕی تەیراوە کە شەقامێکى گرنگى شارى هەولێر، لە چوارچێوەى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر، بەمەبەستی زیاتری خزمەتکردنى هاوڵاتییان و هاتووچۆى شۆفێران و خەڵکى کاسبکار و دانیشتوانى تەیراوە دەست بەجێبەجێکردنی کراوە و پێکهاتووە لە 12,000م2 قیرتاوکردن ئەوە جگە لە چارەسەرکردنى گرفتى ئاوەڕۆکەشى، دواى تەواو بوونى پڕۆژەکەن شەقامەکە سیمایەکى جوان بە بازاڕ و گەڕەکەو شارى هەولێر دەبەخشێت.