پارێزگارى هەولێر، پڕۆسەى پاککردنەوەى چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن و مەنهۆلەکان و خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆكانى ناو شارى بەسەرکردەوە

پارێزگارى هەولێر، پڕۆسەى پاککردنەوەى چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن و مەنهۆلەکان و خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆكانى ناو شارى بەسەرکردەوە

پارێزگارى هەولێر، پڕۆسەى پاککردنەوەى چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن و مەنهۆلەکان و خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆكانى ناو شارى بەسەرکردەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 2023.11.14، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕیوەچوونى کارەکانى پڕۆسەکە، بە یاوەرى نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکى شارەوانى هەولێر و بەرێوەبەرانى ئاو و ئاوەڕۆکان و ژینگە پارێزى و شارەوانى دوو، پڕۆسەى پاککردنەوەى چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن و مەنهۆلەکان و خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆكان ناوشارى بەسەرکردەوە.

پارێزگارى هەولێر، لە نزیکەوە بەدواداچوونى بۆ چۆنیەتى بەڕێوەچوونى پڕۆسەکە، دەستخۆشى لە کرێکاران و سەرجەم فەرمانگەکان خزمەتگوزارییەکان کرد کە بەشدارن لەم پڕۆسەیە و ڕایسپاردن بەردەوامبن لە پڕۆسەکە و لە هەرشوێنێک هەست بە مەترسى کرا لەزووترینکاتدا دەست بە پاککردنەوەیان بکرێت، ئومێدیشى خواست هاوڵاتییان هاوکارى کرێکاران و تیمەکان بن و پاک و خاوێنى مەنهۆل و چەپەرەکانى ئاو وەرگرتن لە گەڕەک و شوێنە گشتییەکان لە بەرچاووبگرن.

جێگەى باسە، ماوەى چەند مانگێکە لە چوارچێوەى هەوڵەکانى پارێزگاى هەولێر بۆ کەمکردنەوەى مەترسی ڕوودان و ڕێگەگرتن لە دروستبوونى لافاو و ئامادەکارى بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى هەر ئەگەرێکى نەخوازراوی گۆڕانى کەش و هەوا لە وەرزى باران بارینى ئەمساڵ، لەلایەن فەرمانگە خزمەتگوزارییە پەیوەندیدارەکان بەشێوەیەکى فراون لە سنوورى پارێزگاى هەولێر دەستکراوە بە پاککردنەوەى کەند و ڕێرەوە سروشتیەکانى ئاوى باران و چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن و مەنهۆلەکان و خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆكکان کراوە.