لەهەولێر.. دووەمین گۆنگرەى یەکێتى بەڵێندەرانى کوردستان دەستیپێکرد

لەهەولێر.. دووەمین گۆنگرەى  یەکێتى بەڵێندەرانى کوردستان دەستیپێکرد

لەهەولێر..
دووەمین گۆنگرەى یەکێتى بەڵێندەرانى کوردستان دەستیپێکرد

ئەمڕۆ سێشەممە 2023.11.13، بە ئامادەبوونى هیوا ئەحمەد مستەفا، بەرپرسى بەشى ڕێکخراوە جەماوەرى و پیشەییەکانى پارتى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسان، لەژێردروشمى "بووژاندنەوەى بەڵێندەران، بووژاندنەوەى کوردستانە" یەکێتى بەڵێندەرانى کوردستان دەستى بەکارەکانى دووەمین گۆنگرەى خۆى کرد.

لەڕێورەسمى دەستپێکردنى کۆنگرەکەدا، پارێزگارى هەولێر، لە وتارێکدا وێڕاى پیرۆزبایی لە بەستنى کۆنگرە هیواى سەرکەوتنى بۆ گۆنگرە و ئەندامانى گۆنگرە خواست و هەموو پشتیوانى و پاڵپشتیەکیشى بۆ هەنگاوەکانى داهاتووى یەکێتییەکەیان دووپاتکردەوە و ئومێدى خواست لەدواى کۆنگرە بتوانن پەرەى زیاتر بەکارەکانیان و هەنگاوەکانیان بدەن لە پێناو پێشخستنى زیاتر ئاوەدانى کوردستان و بوژاندنەوەى ئابوورى وڵات.