کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگا، لەگەڵ بەرپرسى لقى24 و کارگێڕ و ئەندامانى لق و بەرپرسی ناوچەکان و قائیمقام و بەڕێوەبەرانى ناحییەکانی سنوورەکە ئەنجامدرا
کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگا، لەگەڵ بەرپرسى لقى24 و کارگێڕ و ئەندامانى لق و بەرپرسی ناوچەکان و قائیمقام و بەڕێوەبەرانى ناحییەکانی سنوورەکە ئەنجامدرا
ئەمڕۆ یەکشەممە 2023.11.19، سەربەست لەزگین، بەرپرسى مەکتەبى ڕێکخستنى هەولێرى پارتى دیموکراتى کوردستان و ئومێد سەباح، سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیرانى حکومەتى هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و چیا هەرکى، یاریدەدەرى بەرپرسى مەکتەبى ڕێکخستنى هەولێرى پارتى، سەردانی بارەگای لقی 24ی سهفینی پارتى دیموکراتى کوردستانیان کرد و لەگەڵ ڕزگار ئەنوەر، بەرپرسى لقى و کارگێڕ و ئەندامانى لق و بەرپرسی ناوچەکان و قائیمقام و بەڕێوەبەرانى ناحییەکان کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە پلان و بەرنامەى پارێزگاى هەولێر کرا بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بۆ ساڵى 2024 و ئەو ئامادەکارییانەى کراوە لە سنوورەکە لە پێناو خزمەتکردنى زیاتر خەڵکى ناوچەکە و ئەو پڕۆژە خزمەتگوزارییانەى کە داواکارى هاوڵاتییانى ناوچەکەن جێبەجێبکرێت، هەروەها تیشک خرایەسەر هەماهەنگی زیاتر و جەخت لە ئەولەویەتی ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە سەرجەم سێکتەرە جیاجیاکان کرایەوە.