پارێزگاری هەولێر پێشوازی لەجێگری پارێزگاری نەجەف کرد

پارێزگاری هەولێر پێشوازی لەجێگری پارێزگاری نەجەف کرد

پارێزگاری هەولێر پێشوازی لەجێگری پارێزگاری نەجەف کرد

ئەمشەو یەکشەممە 2023.11.19، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی پێشوازی لە حەسەن کازم، جێگری پارێزگاری نەجف کرد، کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە چوارەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس)، کە لەلایەن زانکۆی ئەمەریکی کوردستان رێکخراوە و سبەی لە شاری دهۆک بەڕێوەدەچێت سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە.