قائیمقامی قەزای قوشتەپە لە سنووری پارێزگای هەولێر دەست بەکار بوو
قائیمقامی قەزای قوشتەپە لە سنووری پارێزگای هەولێر دەست بەکار بوو
ئەمڕۆ دووشەممە 2023.11.27، بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر، لەمەراسیمیێكدا، ڕێورەسمی سوێند خواردن بۆ قائیمقامی قەزای قوشتەپە لە سنووری پارێزگای هەولێر رێكخرا و سوێندی یاسایی خوارد.
بەڕێز ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ پێشوازی کرد لە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و بژار خضر عمر قائیمقامی نوێی قەزای قوشتەپە.
لەبەر گرنگی و فراوانی سنوورەكە بە فەرمانی جەنابی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ناحیەی قوشتەپە كرا بە قەزا و ناوبراو وەكو یەكەم قایمقامی قەزاكە دەستبەكار بوو.