هەولێر … رێورەسمێك بۆ رێزلێنان لە پێشمەرگەی دێرین سەعد خالید بەرێوەچوو

هەولێر … رێورەسمێك بۆ رێزلێنان لە پێشمەرگەی دێرین سەعد خالید بەرێوەچوو

هەولێر …
رێورەسمێك بۆ رێزلێنان لە پێشمەرگەی دێرین سەعد خالید بەرێوەچوو

ئێوارەی ئەمرۆ دووشەممە 27-11-2023 بە ئامادەبوونی دلشاد شەهاب نوێنەری رێزدار سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو ژمارەیەکی بەرچاو لە سکرتێرو سەرکردەو ئەندامانی مەکتەبی سیاسی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم و پارچەکانی تری کوردستانی و رێکخراو کۆمەڵەکان و پەرلەمانتارو هاورێ و پێشمەرگە دێرینەکان، رێ و رەسمێک بۆ رێزلێنان لە پێشمەرگەی دێرین مامۆستا سەعد خالید جێگری سکرتێری حزبی زەحمەتکێشان سازکرا …
لە میانی ئەو رێ و رەسمەدا ژمارەیەک وتار پێشکەشکران و رۆڵی پێشمەرگەو کادیری دێرینی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان مامۆستا سەعد لە پێشترو لە ئێستادا بە بەرزی نرخێندرا و بە جێگای بایەخ شانازی وەسفکرا…
هاوکات ئەوە دووپاتکرایەوە کە هەڵوێستی خەمخۆرانەی ناوبراو بەرامبەر بە پرسە نیشتیمانیەکان و جومگە سەرەکیەکانی حوکمڕانی جێگای شانازین و بە درێژایی ئەو ساڵانە هیچ کاتێك لە کاروانی خەمخۆرانەی دانەبڕاوە …
لە کۆتایشدا چەندین دیاری و یادگاری پێشکەش ناوبراو کرا …