لە گەڕەکى ژیان.. به‌ گوژمه‌ى زیاتر لە (1 ملیار دینار) بەردی بناغەی پارکێکى گەورە دانرا

لە گەڕەکى ژیان.. به‌ گوژمه‌ى زیاتر لە (1 ملیار دینار) بەردی بناغەی  پارکێکى گەورە دانرا

لە گەڕەکى ژیان..
به‌ گوژمه‌ى زیاتر لە (1 ملیار دینار) بەردی بناغەی پارکێکى گەورە دانرا

لە چوارچێوەی بەردەوامى گەیاندنى پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگای هەولێر و لە پێناو زیادکردنى ڕێژەیى سەوزایی لە شارى هەولێر، به‌ گوژمه‌ى (1 ملیار و 40 ملیۆن و 477 هەزار دینار)، لە گەڕەکى ژیانى شارى هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە 2023.11.28، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەرى هەریەک لە نەبەزعەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکى شارەوانى هەولێر و بەڕێوەبەرى پارک و باخچەکان، له‌ ڕێوره‌سمێكدا، به‌ردى بناغه‌ى پرۆژەی ( دروست کردنی پارکێکى لە گەڕەکی ژیان) لە سەر ڕووبەرى (19 هەزار مەتر2) دانا، کە لەسەر داهاتی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و بە شێوەی بەلێندەرایەتی جێبەجێ دەکرێت.

له‌ڕێو ره‌سمه‌كه‌دا، پارێزگارى هه‌ولێر وێڕاى پیرۆزبایی لە دانیشتوانى گەڕەکى ژیان و دەستخۆشى لە سەرۆکایەتى شارەوانى و بەڕێوەبەرایەتى ئەندازەى پارک و باخچەکانى هەولێر، ڕایگەیاند: " لە یەکێک لە گەڕەکەکانى شارى هەولێر کە لە ساڵى ڕابردووشدا چەندین پڕۆژەى دروستکردنى شەقام و قوتابخانەمان تێیدا ئەنجامداوە، ئەمڕۆش بەردى بناغەى ئەو پارکەمان دانا کە بەدیزاینێکى سەرمیانە دروست دەکرێت و شوێنى پایسکسوارى و وەرزش کردنى تێدایە و بەتەواوبوونى جوانى ئەو گەڕەکە و شارەکەمان زیاتر دەکات، بە ئومێدى ئەوەى لەزۆربەى زۆرى گەڕەکەکانى شارەکەمان ئەو جۆرە پارکان دروستبکەین".

یەکێکە لە گرینگترین پێداویستییەکان کە جگە لە جوانی و دروستکردنی سروشتێکی جوان، سوودی زۆریشى دەبێت بۆ هاوڵاتییان و پاککردنەوەی ژینگەى شار زیادکردنى ڕێژەى سەوزاییە، لەوپێناوەشدا پڕۆسەى زیادکردنى ڕێژەى سەوزایی لە (دوورگەی ناوەندی شەقامە گشتییەکان و شوست و شوێنەکانى ترى نێو گەڕەک و کۆڵانەکان) بەردەوامی هەیە و تەنها لە ساڵی ڕابردوودا لە هەولێر سەدەها هەزار گوڵ و هەزاران درەختی جیاجیا لە لایەن فەرمانگە پەیوەندارەكان و چین و توێژە جیاوازەكانەوە وەك ئەركێكی نیشتیمانی و ژینگە پارێزى چێنداراوە، بەمەش ڕێژەیی سەوزایی لە شارى هەولێر لە ئێستادا گەیشتۆتە 19.5%، هەوڵەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و پارێزگاى هەولێریش بەردەوامە بۆ دروستکردنى باخچە و پارکی نوێ لە گەڕەک و شوێنە گشتییەکانى سنوورى پارێزگاکەمان.