پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە سەرۆکى لیژنەى وەرزشى پەرلەمانى عێراق کرد
پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە سەرۆکى لیژنەى وەرزشى پەرلەمانى عێراق کرد
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە چیایى تەیمور، سەرۆکى لیژنەى وەرزشى و ئەندامى پەرلەمانى عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لە بارەى دۆخی وەرزش و پەرەپێدانی بەشێوەیەکى گشتیى کرا و جەخت لە گرنگى هاوکاری و هەماهەنگیی یانە وەرزشیەکانى هەرێمى کوردستان کرایەوە بە تایبەتى لە پێدانى بودجەى تایبەت بۆ یانەکانى (هەولێر، دهۆک، نەورۆز، زاخۆ) کە بەدەر لەو چوار یانەیەى هەرێمى کوردستان، حکومەتى فیداڵ بودجەى تایبەتى بۆ تەواوى یانەکانى ترى عێراق لە خولى عێراقى دابینکردوە.