پارێزگاری هەولێر، جەخت لە پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتیاری لە سەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دەکاتەوە

پارێزگاری هەولێر، جەخت لە پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتیاری لە سەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دەکاتەوە

پارێزگاری هەولێر، جەخت لە پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتیاری لە سەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دەکاتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023.11.30، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازى لە نەسروڵڵا ڕەشنوودی، سەرکونسڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا، کە شاکر حسێن ئەحمەد، بەڕێوەبەرى گشتیى پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادەى بوو، پارێزگارى هەولێر وێڕاى پیرۆزبایی لە دەست بەکاربوونى "شاکر حسێن" وەک بەڕێوەبەرى گشتیى پەیوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ ئێران، جەختى لە پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنەى نێوان هەرێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامى ئێران کردەوە، بە تایبەتی لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئاسانکاری بۆ هاتووچۆ و گەشتیاری لە سەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش.

پاشان گفتوگۆ لە بارەى ڕێککەوتنامەى نێوان پارێزگای هەولێر و پارێزگای ئورمیە کرا و هەردوولا خۆشحاڵى خۆیان نیشاندا کە دواى ئەو ڕێککەوتنە جوڵەی بازرگانی لە هەردوو دەروازەی سنوورى نێودەوڵەتى حاجى ئۆمەران و تەمەرچین بەرەوپێشچوونى زۆرى بەخۆیەوە بینیووە و تائێستاش هیچ گیرو گرفتێک نەبووە.

لە تەوەرێکى ترى دیدارەکەدا، جگە لە ئامادەکارى بۆ پێشوازى لە پارێزگارى لووڕستان و شاندى بازرگانى یاوەرى، کە بڕیارە لە 17ى ئەم مانگە سەردانى هەولێرى پایتەخت بکەن، تیشک خرایەسەر گەشتکردنی هاوڵاتییانی هەرێم و ئێران بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان، سەبارەت بەو پرسەش پوختەیەک لەو ڕێکار و رێوشوێنانە خرایە ڕوو کە پێشتر لەلایەن هەردوولاوە ئامادەکاری بۆ کرابوو، لەوبارەیەشەوە پارێزگاری هەولێر ئامادەیی هەموو ئاسانکاری و هاریکاریەکى خۆى نیشاندا.

لە کۆتایدا سەرکونسڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، سوپاسی پارێزگاری هەولێری کرد و ئامادەیی هەموو هاوکارییەکی بۆ بە هێزکردن و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان نیشاندا.