پارێزگارى هەولێر، جەخت لە پتەوکردنى پەیوەندیەکانى نێوان حکومەتی هەرێم و فەڵەستینی دەکاتەوە

پارێزگارى هەولێر، جەخت لە پتەوکردنى پەیوەندیەکانى نێوان حکومەتی هەرێم و فەڵەستینی دەکاتەوە

پارێزگارى هەولێر، جەخت لە پتەوکردنى پەیوەندیەکانى نێوان حکومەتی هەرێم و فەڵەستینی دەکاتەوە

ئێوارەى چوارشەممە 2023.11.29، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى ساڵیادى کردنەوەى کونسڵخانەى فەڵەستین لە هەولێر و ڕۆژى 11.29 ڕۆژی جیهانی هاودەنگی لەگەڵ گەلی فەلەستین، سەردانى کونسڵخانەى فەڵەستینى کرد و لەلایەن نەزمی حزوری، کونسوڵی گشتی فەڵەستین لە هەولێر بەگەرمى پێشوازى لێکرا.

لە دیدارێکدا پارێزگارى هەولێر، تەئکیدى لە پتەوکردنى پەیوەندیەکانى نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و فەڵەستین کردەوە و پشتیگیرى و هاودەنگى لەگەڵ گەلى فەڵەستین دووپاتکردەوە، هەروەها تیشکى خستە گرژى و ئاڵۆزییەکانى بارودۆخى ناوچەکە و جەختى لەوە کردووە بەبێ چارەسەرکردنى کێشەى گەلى کورد و گەلى فەڵەستین ناوچەکە ئاشتى و سەقامگیرى بەخۆیەوە نابینێ و هیواى خواست هەموو ئەو کێشە و گرژییەى لەناوچەکەدا هەن بە لێکتێگەیشتن و ئاشتیانە چارەسەر بکرێت و ئاشتى و ئارامى باڵ بکێشێ بەسەر ناوچەکەدا.

لەلایەن خۆیەوە کونسوڵی گشتی فەڵەستین، وێڕاى سوپاسى بۆ پارێزگارى هەولێر و سەردانەکەى، جەختی لە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەردوو گەلی فەڵەستین و گەلی کوردستان کردەوە و هیوای خواست هەردوو گەل بە خۆشگوزەرانی و ئارامی بژین و بەمافەکانى خۆیان بگەن و ئاشتى و ئارامیش لەناوچەکەدا جێگیربێت.

شایەنی باسە، 11.29 وەک ڕۆژی جیهانی هاودەنگی لەگەڵ گەلی فەلەستین، لەم ڕۆژەدا هۆگرانی ئاشتی و ئازادی، هاوڕێی گەلی فەلەستینی لە پێناو گەیشتن بە ئازادی، سەربەخۆیی و دەستەبەر کردنی مافەکانیان لە پێکهێنانی حکوومەتی سەربەخۆ، پشتیوانی خۆیان بۆ گەلی فەلەستینی ڕادەگەینن.