پارکى گەورەى هەریر کرایەوە.. که به گوژمەى نزیکه‌ی یه‌ک ملیار‌و پێنج سه‌د ملیۆن دینار دروستکراوە…
پارکى گەورەى هەریر کرایەوە..
که به گوژمەى نزیکه‌ی یه‌ک ملیار‌و پێنج سه‌د ملیۆن دینار دروستکراوە…
ئەمڕۆ دووشەممە 2024.1.1، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و مامۆستا رزگار بەرپرسی لقی 24 سەفین و مەسعود کاڕه‌ش، جێگرى پارێزگار و ، کاروان کەریم قائیمقامی قەزای شەقڵاوە، سەرتیپ خالد بەرێوەبەری گشتی شارەوانیەکان و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپەسانی کارگێری و ئیداری دەڤەرەکە پارکى گەورەى هەریر کرایەوە..
پارکی هەریر لەسەر بودجەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، به گوژمەى یه‌ک ملیار‌و پێنج سه‌د ملیۆن دینار‌و رووبەری 29,656, م 2) دروستکراوە…
له‌ڕێو ره‌سمه‌كه‌دا، پارێزگارى هه‌ولێر، وێڕاى پیرۆزبایى له خه‌ڵكى سنوورى ناوچەکە بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م پڕۆژەیە، ئومێدى خواست لە ئایندەیەکى نزیکدا بتوانرێت پڕۆژەى دیکەو خزمەتگوزاریى زیاتر پێشكه‌ش بە دەڤەری هەریر بکرێت کە شایستەى زۆر زیاترن.