ساڵرۆژی 128 ساڵەیی رۆژی جیهانی سینەما بەرێوەچوو
هەولێر …
ساڵرۆژی 128 ساڵەیی رۆژی جیهانی سینەما بەرێوەچوو
پارێزگاری هەولێر بۆ ماوەی یەک ساڵ بە خۆرایی هۆڵی ئیمپایەری بۆ سینەماکاران تەرخان کرد
ئەمشەو چوارشەممە رێکەوتی 10-1-2024 بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ئاریان سەلاحەددین بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندو سینەماکاران، کەرنەڤالی ساڵرۆژی 128 ساڵەیی رۆژی جیهانی سینەما بەرێوەچوو ، کە بەرێوەبەرایەتی سینەمای هەولێر بە هەماهەنگی بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر سازی دابوو،
لە کەرنەڤالەدا مژدەیی ئەوە بە سینەماکارو فیلمسازان راگەێندرا کە پارێزگاری هەولێر هۆڵی ئیمپایەر سینەمای بۆ ماوەی یەک ساڵ بە شێوەی خۆرایی بۆ جموجۆڵ و پرۆژە و کار و چالاکییەکانی سینەماکارانی هەولێر تەرخان کردووە، کە ئەمەش خۆی لە خۆیدا ئەم سەپۆرت و پاڵپشتیە ئەوە دەگەیەنێ کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی باشتر بە ژینگەی سینەماو ژێرخانی سینەمای کوردی دەدات …
لە کەرنەڤاڵەکەدا چەند چالاکییەک لەبواری هونەری سینەما بەڕێوە چوو …
هاوکات چەند کورتە فیلمێک پێشکەشکراو هەروەها خەڵات بەخشرایە چەند کۆمپانیایەکی سینەما و ئەکتەرو دەرهێنەرێکی بواری سینەما.