پارێزگاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ هونەرمەند چەتۆ نەورۆز مایسترۆی کوردستان گه‌نگه‌شه له‌سه‌ر پرۆژه هونه‌ریه‌كانی هه‌ولێر ده‌كه‌ن
پارێزگاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ هونەرمەند چەتۆ نەورۆز مایسترۆی کوردستان گه‌نگه‌شه له‌سه‌ر پرۆژه هونه‌ریه‌كانی هه‌ولێر ده‌كه‌ن
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 11_1_2024 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی له هونەرمەند چەتۆ نەورۆز ما یسترۆی کوردستان كرد" له دانیشتنێكدا وێرای بیر‌ورا گۆڕینه‌وه له‌سه‌ر پرسه هونه‌ریه‌كان، پارێزگاری هه‌ولێر له ته‌ندورستی ناوبراوی پرسیه‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه هونەرمەند چەتۆ نەورۆز سوپاسی تایبه‌تی ئاراسته‌ی پارێزگار كرد و دووپاتیكرده‌وه، كه‌وا لە پاش نەخۆشکەوتنم پارێزگاری هه‌ولێر به په‌رۆشه‌وه له ته‌ندورستی پرسیومه‌ته‌وه، وه‌ك برایه‌كی میهره‌بان ئاماده‌باشی خۆی بۆ چاره‌سه‌ریمان ده‌ربڕیوه، بۆیه تا ژيانم ماوه قه‌رزباری له‌تفی پارێزگاری هه‌ولێرم.
هونەرمەند چەتۆ نەورۆز ده‌رباره‌ی دواین پرۆژه‌ی هونه‌ری خۆی رایگه‌یاند: كه سه‌رباری هه‌موو ئه‌و كۆسپانه‌ی دوژمنان و داگیركه‌ران ده‌یخه‌نه به‌رده‌ممان، به‌ڵام ئێمه له هه‌ولێر به عیشقه‌وه به میوزیک و گۆرانی وەڵامیان دەدەینەوە. بۆ ئەم مه‌به‌سته دواین بیرۆكه و پرۆژه‌ی هونه‌ریمان له‌گه‌ڵ پارێزگاري هه‌ولێر گه‌نگه‌شه‌كرد، كه من وه‌ك مایسترۆی کوردستان لەگەڵ چەند هونەرمەندێكی کوردستان و دەرەوەی کوردستان تۆماری دەکەین ...
\