ههولێر .... چوارەمین کۆنفڕانسی زانستی زانکۆی پزیشکی هەولێر و زانکۆی شاهانەی بەریتانی بەڕێوەچوو
ههولێر ....
چوارەمین کۆنفڕانسی زانستی زانکۆی پزیشکی هەولێر و زانکۆی شاهانەی بەریتانی بەڕێوەچوو
ئهمرۆ پێنجشهممه 11_1_2024 بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی و وهزیری خوێندنی باڵا و وهزیری پلاندانان و پارێزگاری هەولێر بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و بهرێوهبهری گشتی تهندورستی ههولێرو سهرۆكی زانكۆكانی كوردستان و مامۆستایانی زانكۆو پزیشكان، چوارەمین کۆنفڕانسی زانستی پزیشکی نێوان زانکۆی هەولێری پزیشکی و زانکۆی شاهانی بەریتانی دەستیپێکرد...
ئامانج لەو کۆنفڕانسە بەهێزکردنی هەماهەنگی زانستی پزیشکی نێوان هەردوو زانکۆ و ئاشنابوونی پزیشکان و مامۆستایانی زانکۆی هەولێری پزیشکییە بە نوێترین داهێنان و پێشکەوتنە زانستییە پزیشکییەکان، لە کۆنفرانسەکەدا پڕۆفیسۆر و پزیشکانی هەشت ولات بەشدار بوون بە زیاتر لە دە پانێڵی زانستی هەنووکەی پێشکەوتنی پزیشکی.