پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى دروستکردنى قوتابخانەی 12 پۆلی بنەڕەتى گوندی دارەبەنى بەسەرکردەوە، کە بەمنزیکانە دەکرێتەوە
پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى دروستکردنى قوتابخانەی 12 پۆلی بنەڕەتى گوندی دارەبەنى بەسەرکردەوە، کە بەمنزیکانە دەکرێتەوە
ئەمڕۆ شەممە 2024.1.13، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە مەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، بە یاوەرى هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانى پارێزگار و لوقمان سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و فەهمی صلیوا، بەڕێوەبەری پەروەردەی دەوروبەری هەولێر، پڕۆژەى دروستکردنى قوتابخانەی 12 پۆلی بنەڕەتى گوندی دارەبەنى لە سنوورى پارێزگاى هەولێر بەسەرکردەوە، کە بڕیارە لەمنزیکانە بکرێتەوە.
لە بە سەرکردنەوەکەیدا، لە نزیکەوە لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان و پێداویستیەکانی قوتابخانەکەى کۆڵییەوە و دەستخۆشی لە ستافى سەرپەرشتیار و ئەندازیارانى پڕۆژەکە کرد بۆ ئەنجامدانى کارەکانیان بەشێوەیەکى ڕێک و پێک و تۆکمە و بە دیزانێکى سەردەمیانە، هەوەها دەستخۆشى لە سەرجەم ئەو خێرخوازان کرد کە هەمیشە لەگەڵ حکومەتى هەرێمى کوردستان و پارێزگای هەولێر بەشێکی گرنگ بوونە لەگەیاندنى خزمەتگوزارییە مرۆییەکان.
جێگەى باسە، پڕۆژەى دروستکردنى قوتابخانەی 12 پۆلی بنەڕەتى گوندی داربەن، کە لەسەر ڕووبەرى زیاتر لە 300 مەتر2 دروستکراوە و ئێستا لە قۆناغى کۆتاییدایە و بڕیارە لە منزیکانە بەڕووى نزیکە 600 قوتابى دانیشتوانى گوندەکە بکرێتەوە، وەک ئەرکێکی نیشتمانی و دەستباربوونى حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن خێرخواز حاجى کامەران محمد دروستکراوە، کە جگە لە دروستکردنى ئەم قوتابخانەیە چەندین قوتابخانەى دیکە لە ساڵى ڕابردوودا لەلایەن بەشێکى زۆرى وەبەرهێنەران و خێرخوازانى شارى هەولێر دروستکراوە و بۆ ئەمساڵیش لە بەرنامەدایە چەندین قوتابخانەى تر لە سنوورى پارێزگاى هەولێر دروستبکرێت و نۆژەنبکرێتەوە.