گردە ڕەشەی گەورە.. دروستکردن و کۆنکریتکردنی (14) کۆڵان
گردە ڕەشەی گەورە..
دروستکردن و کۆنکریتکردنی (14) کۆڵان
لە درێژەی گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە سنووری پارێزگای هەولێر و لە پێناو ئاوەدانی زیاتر و خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتییان، بە گوژمەی (299 ملیۆن و 168 هەزار دینار) لەسەر داهاتی 15%ی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، دەستکرا بە دروستکردن و کۆنکریتکردنی (14) کۆڵان لە گوندی گردە ڕەشەی گەورە.