هەولێر …نمایشکردنی فیلمی سینەمایی (شین)

هەولێر …نمایشکردنی فیلمی سینەمایی (شین)

هەولێر …نمایشکردنی فیلمی سینەمایی (شین)

شەو یەکشەممە رێکەوتی 14-1-2024 بە ئامادەبوونی هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر ژمارەیەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندو سینەماکارو چین و توێژەکان، فیلمی سینەمایی ( شین )لە هۆڵی ئیمپایەر نمایش کرا ….
شایەنی وتنە لە ساڵرۆژی 128 ساڵەیی رۆژی جیهانی سینەما مژدەیی ئەوە بە سینەماکارو فیلمسازان راگەێندرا کە پارێزگاری هەولێر هۆڵی ئیمپایەر سینەمای بۆ ماوەی یەک ساڵ بە شێوەی خۆرایی بۆ جموجۆڵ و پرۆژە و کار و چالاکییەکانی سینەماکارانی هەولێر تەرخان کردووە، بۆ ئەم مەبەستە هەفتانە فیلمێکی سینەمایی نمایش دەکرێ …
فیلمی سینەمایی شین، نوێترین فیلمی كوردییە، كە كاری دەرهێنانی لەلایەن محەمەد مستەفا بۆ كراوە، فیلمەکە ناوەرۆکێکی کۆمەڵایەتی کێشەو گیروگرفتی خێزانی لە خۆ دەگرێ …