ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لە دۆخی تەندروستی هونەرمەندی سینەماکار سامی کاکە لە ماڵەکەی خۆیدا سەردانی کرد
ئەمشەو پێنجشەممە 18-1-2024 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستی هەواڵپرسین و ئاگاداربوون لە دۆخی تەندروستی هونەرمەندی سینەماکار سامی کاکە لە ماڵەکەی خۆیدا سەردانی کرد …
پارێزگاری هەولێر وێڕای نزای چاکبوونەوە بۆ سامی کاکە، کە چەند ڕۆژێکە بەهۆی جەڵتە دڵەوە تەندروستی جێگیر نەبوو، ئامادەباشی خۆی نیشاندا بۆ هەر هاوکاری و ئاسانکاریەکی پێویست و هیوای خواست بە تەندروستییەکی باشتر بگەڕێتەوە ناو کایەی هونەری …
لە لایەن خۆیەوە سامی کاکە سوپاسی پەرۆشی و هەوڵپرسی پارێزگاری هەولێری کرد، کە سەرباری سەرقاڵی بەکاروبارەکانی هەولێر، بەڵام ئەوانیشی لە بیر نەکردووەو سەردانیان دەکات ..