شاندەکانی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەگەڵ لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق راپۆرتێک لەسەر تاوانەکەی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادە دەکەن
شاندەکانی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەگەڵ لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق راپۆرتێک لەسەر تاوانەکەی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادە دەکەن
ئەمرۆ یەکشەممە 21-1-2024 لە فرۆکەخانەی هەولێر رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوەخۆ و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر پێشوازیان لە شاندێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەگەڵ لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق کرد کە بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشە مووشەکییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر، بە سەرۆکایەتی دکتۆر شاخەوان عەبدوڵلا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەولێری پایتەختیان کرد…
ئامانجی سەردانی شاندەکانی پەرلەمانی عێراق لێکۆڵینەوە و نووسینی راپۆرتێکە لەسەر هێرشە مووشەکییەکانی ئێران، پێشووتریش شاندی لێکۆڵینەوەی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق سەردانی برینداران و شوێنی مووشەک بارانەکەی کرد.