لە دەستپێکی وەرزی دووەمی خوێندن، پرۆتستۆی کردەوە تیرۆرستییەکەی سوپای پاسدارانی ئێران کرا

لە دەستپێکی وەرزی دووەمی خوێندن، پرۆتستۆی کردەوە تیرۆرستییەکەی سوپای پاسدارانی ئێران کرا

لە دەستپێکی وەرزی دووەمی خوێندن، پرۆتستۆی کردەوە تیرۆرستییەکەی سوپای پاسدارانی ئێران کرا

ئەمرۆ یەکشەممە 21-1-2024 هەریەک لە دکتۆر ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەو ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بەرێوەبەری گشتی هەولێرو پەروەردەیی ناوەندەو ژمارەیەک لە سەرپەرشتیارو مامۆستایان لە دەستپێکی وەرزی دووەمی خوێندن لە قوتابخانەی زانیاری بنەرەتی تێکەڵاو بەشداریان کرد لە مەراسیمی خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدانی کردەوە تیرۆرستییەکەی هەولێر …
لە مەراسیمەکەدا کە بە سروودی ئەی رەقیب و وەستان بۆ رۆحی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد، دواتر هەریەک لە وەزیری پەروەردەو پارێزگاری هەولێر وتەیان پێشکەشکردو تێدا پرۆتستۆی کارە تیرۆرستییەکەی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کردو دووپاتیان کردەوە کەوا هەرێمی کوردستان هەرێمێکە بۆ ئاشتیخوازی هەرێمێکە بۆ دۆستایەتی
بۆیە هیچ بیانوێکی ڕاستەقینە نییە بۆ بە ئامانج گرتنی خەڵکی مەدەنی هەولێر …
هەروەها سەرکۆنە و شەرمەزار کردنی ئەو کردەوە قێزەونەیان کردو جەختیان کردەوە کە بەردەوامی دانی ئەو منداڵانە بە پرۆسەی خوێندن وڵامدانەوەیە بۆ کردەوە تیرۆرستییەکان …

لە چوار ساڵی تەمەنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرەڕای قەیرانەکان و گوشارەکانی حکومەتی فیدراڵ لە نە ناردنی مووچەی مووچەخۆران و شایشتە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، بەڵام حکومەتی هەرێم لە گرنگیدانی زیاتر بە کەرتی پەروەردە بەردەوامبووە
جێگەى باسە، شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممەى هەفتەى پێشووتر، کاتژمێر 11:30 خولەکی شەو لەئەنجامى هێرش و پەلامارى سوپای پاسدارانی ئێران ماڵەکەی پێشڕەو دزەیی، سەرمایەدار و خاوەنی کۆمپانیای ئیمپایەر و گرووپی فاڵکۆن کرایە ئامانج و لە ئاکامى هێرشەکەشدا پێشڕەو دزەیی و کچێکی، میوانێکی و کارگوزارێکی ماڵەکەی شەهید بوون و خێزانی پێشڕەو دزەیی و دوو منداڵی دیکەشی بریندار بوون.