بالیۆزی وڵاتی فلپین له عێراق: سوپاسی تیمی ته‌ندورستی و به‌رگری شاره‌ستانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه به نیگه‌رانیه‌وه له چاره‌نووسی هاوڵاتیانی فلپینیان روانیوه
بالیۆزی وڵاتی فلپین له عێراق:
سوپاسی تیمی ته‌ندورستی و به‌رگری شاره‌ستانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه به نیگه‌رانیه‌وه له چاره‌نووسی هاوڵاتیانی فلپینیان روانیوه
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 25_1_2024 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر لە دیوانی پارێزگا پێشوازی لە كریستۆڤه‌ر پێ كاستیلۆ بالیۆزی وڵاتی فلپین له عێراق کرد…
لەو دیدارەدا کە دکتۆر دلۆڤان محەمەد بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێرو شێخ یادگار بەرێوەبەری بەرگری شارەستانی هەولێرو بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە پارێزگای هەولێر ئامادەیی بوون..
سه‌ره‌تا بالیۆزی فلپین سەرەخۆشی وڵاتەکەیانی لەبەرامبەر کردەوە تیرۆرستییەکەی سەر ماڵی هاوڵاتی پێشڕەو دزەیی گەیاندە پارێزگاری هەولێر و گەلی کوردستان، سوپاسی تیمی بەرگری شارەستانی و ته‌ندورستی هه‌ولێری کرد کە هەوڵی زۆریان دا بۆ گەڕان بە دوای چارەنووسی ئەو هاوڵاتیە فلپینیە کە یەکێک بوو لە قوربانیەکانی ئەو کردەوە تیرۆرستیە و چاره‌سه‌ركردنی برینداره‌كان به‌بێ جیاوازی، داواشی کرد کە بە راپۆڕتێک دەربارەی وردەکاریەکانی ئەو رووداوە تیرۆرستییه ئاگاداریان بکەنەوە …
لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر سەرەخۆشی ئاراستەی بالیۆزی فلپین له عێراق کرد، کە هاولاتیانی فلپینیش بەشێک بوون لە قوربانیانی ئەو کردەوە تیرۆرستیەی سوپای پاسدارانی ئێران. پارێزگاری هه‌ولێر ستایشی هاوڵاتیانی فلپینی نیشته‌جی شاری هه‌ولێری كرد، كه كه‌مترین تێبینیان له ماوه‌ی مانه‌وه‌یاندا له هه‌رێم له‌سه‌ره، پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه، كه دوای ته‌واوبوونی رێكاره‌كان به راپۆرتی تێر‌و ته‌سه‌ل زانیاریه‌كانیان پێ ده‌به‌خشن و دڵنیاشی كرده‌وه، هیچ جیاوازیه‌ك له نێوان قوربانیه‌كان ناكه‌ن و هاوڵاتیانی فلپینیش هاوشێوه‌ی هاوڵاتیانی خۆمان چاودێری ده‌كرێن و چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرن .