مزگەوتی حاجی جەعفەر میران بەگ لە شاری زەیتون بە رووی نوێژ خوێنان کرایەوە

مزگەوتی حاجی جەعفەر میران بەگ لە شاری زەیتون بە رووی نوێژ خوێنان کرایەوە

ئێوارەی شەممە 27-1-2024 بەئامادەبوونی د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و کونسولی گشتی شانشینی ئۆردەن و حاجی تەیب زرار بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێرو د.عەبدوڵڵا مەلا وەیسی، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان و سەید سدیق کەپرانی بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر و ژمارەیەکی زۆر لەمامۆستایان و پیاوانی ئاینی، لە کەشێکی ئیمانی مزگەوتی حاجی جەعفەر میران بەگ لە شاری زەیتون بە رووی نوێژ خوێنان کرایەوەو پیرۆزبایی لە دانیشتوانی گەڕەک کرا…