پارێزگاری هه‌ولێر ... مۆدێلی كاری رێكخراوه‌یی" به‌رهه‌می شارستانیه‌ت و گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنی كاروانی خه‌باتی مرۆڤایه‌تییه"
پارێزگاری هه‌ولێر ...
مۆدێلی كاری رێكخراوه‌یی" به‌رهه‌می شارستانیه‌ت و گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنی كاروانی خه‌باتی مرۆڤایه‌تییه"
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 29_1_2024 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، له دیوانی پارێزگا پێشوازی له دكتۆر ئاراس خۆشناو به‌رپرسی پیشه‌ییه‌كان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی به‌شی رێكخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد...
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌ندیكاو رێكخراوه پیشه‌ییه‌كان. پارێزگاری هەولێر، دووپاتیكرده‌وه كه مۆدێلی كاری رێكخراوه‌یی و سه‌ندیكایی به‌رهه‌می شارستانیه‌ت و گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنی كاروانی خه‌باتی مرۆڤایه‌تییه و په‌یوه‌سته به‌و چین و توێژانه‌ی به گیانێكی دیموكراسیانه مه‌یلی كار‌و چالاكی سه‌ندیكایی و پیشه‌ییه‌كان ده‌كه‌ن.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن وێستگه‌یه‌كی ژیارییه و پێویسته سه‌رباری هه‌موو گرفته‌كان،كاری رێكخراوه‌یی و سه‌ندیكایی به‌رده‌وامی و زیاتر په‌ره‌ی پێ بدرێ و كه‌شی دیموكراسی بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان فه‌راهه‌م بكرێ.