سەبارەت بە گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ناوچەی پیشەسازی گەورەى تیمار کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا
سەبارەت بە گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ناوچەی پیشەسازی گەورەى تیمار کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا
ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.2.11، لە سەر ڕاسپاردە و فەرمانى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بە سەرپەرشتیی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونى مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و کارزان عەبدولهادى، سەرۆکى شارەوانى هەولێر بەوەکالەت و شوکریە عەباس، بەڕێوەبەرى نەخشەدانانى ئاوەدانى هەولێر، لە دیوانى وەزارەت، کۆبوونەوەیەک لە بارەی گەیاندنی خزمەتگوزاریی بۆ ناوچەی پیشەسازی گەورەی تیمار ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، ئاماژە بە نەخشەی بنەڕەتی و ڕووبەری گشتیی ناوچەی پیشەسازی گەورەی تیمار و چۆنیەتی دابەشکاری ناوچەکە کرا و گفتوگۆ لە بارەی جۆر و پێویستی و میکانیزمی چۆنیەتى گەیاندنى خزمەتگوزارییەکان کرا.
ناوچەى پیشەسازى "تیمار" لەسەر رووبەرى (3678) دونم زەوى دروست کراوە و یەکێکە لە ناوچە پیشەسازییە گەورەکان و چەندین کۆمپانیای وەبەرهێنان و کارگەى پیشەسازیی گەورە و مامناوەند لە خۆدەگرێت و هۆکارێکە بۆ پەرەپێدان و بووژاندنەوە بە کەرتى پیشەسازی و دابینکردنی هەلیکار لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان.